فریاد ره‌واندزی: دانوستان له‌گه‌ڵ عه‌بادی به‌رده‌وامه
فریاد ره‌واندزی، وته‌بێژی وه‌فدی دانوستانكاری كورد له به‌غدا له لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند: دانوستانه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی و هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه درێژه‌ی هه‌یه و وه‌فدی كوردی شێلگیرانه كار بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان له حكومه‌تی نوێ ده‌كات هه‌ر له خه‌رجكردنی بودجه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی پێشمه‌رگه و مادده‌ی 140 و پابه‌ندبوون به‌و كاته‌ی كه بۆ جێبه‌جێكردنی دیاریكراوه.
وتیشی: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ئه‌یلول، هاوپه‌یمانیی شیعه‌كان پێشنیازێكی نوێ سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی كورد بداته وه‌فدی دانوستانكار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، فریاد ره‌واندزی رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌خۆ ئاگاداری دانوستانه‌كانن و هانی لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ن حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت كه داواكاریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له خۆبگرێت.
خه‌ندان
