فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق نەحۆشخانەی حەویجەیان بۆڕدومان كرد
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لە لیستی گردبوونەوەی عەرەبی، محەممەد خەلیل، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری رایاگەیاند: " بەرە بەیانی ئەمرۆ فرۆكە جەنگیەكانی عیراقی ب شارۆچكەی حەویجەیان بۆڕدومان كرد و ژمارەیەك مووشەك كەوتنە سەر بەشەكانی كارگیری ومنداڵان و تاقیگە و ئستشاریە و زیانی ماددی و گیانی بەدواوە بووە كە تاكو ئێستا نەزانراوە زیانەكان چەندە، بەڵام شەهید و بریندار زۆرە.
محەممەد خەلیل، گوتی: " فرۆكە جەنگیەكان هەر ئەم بەیانیە بۆردوومانی شارەدێی عەباسی سەر بە شارۆچكەی حەویجەیان كردوە و زیانێكی زۆریان بە و شارەدێیەش گەیاندووە چەند کەسێک شەهید و بریندار بوونە و خانووی هاووڵاتیان رووخاوە .
