دووشەممە 16 وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن

 دووشەممە 16 وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن
رۆژی دووشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی تەمموزی 16 وەزارەت و دامودەزگای دیکەی حکومەت دابەشدەکات.
دلێر تاریق، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند": یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە رۆژی 7ی ئەیلولی 2014 مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە دابەشدەکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە".
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، رۆژی دووشەممە 8ی ئەیلولی 2014 مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، گەشتوگوزار و شارەوانی، رۆشەنبیریی، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، شەهیدان و ئەنفالکراوان، پیشەسازی و وزە، داد، سامانە سروشتییەکان، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، دەستەی ژینگەی هەرێم، ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەی ناوچە دابڕێنراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.




رووداو
Top