روونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی ناسك تێده‌په‌ڕێت و ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی روبهڕوبوونهتهوه، به‌داخه‌وه هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان له رۆژانی رابردوودا به‌بێ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میدیاكاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و رۆڵی ئه‌م پێكهاته گرنگه به پاڵنه‌ری سیاسی ته‌سك ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌گشت پێكهاته‌كانیه‌وه له ساڵانی رابردوودا به‌وردی چاودێری مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌و ناوه ناوه هۆشداریمان داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، ته‌نانه‌ت رای گشتیمان له ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌وسا رایانده‌گه‌یاند، كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌قسه‌ی ئه‌مانه گوایه باسكردنی مه‌ترسییه‌كان ته‌نیا بۆ ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بووه بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی داموده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان.
ئێمه له ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت عیراقی فیدراڵیشدا له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه زانیاریمان داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رله‌وه‌ی ئه‌م گروپه تیرۆریستیه ئاڕاسته‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت، خودی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هۆشداری دابوو، ته‌نانه‌ت له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا (بۆ نموونه ئاژانسی رۆیته‌رز له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موز) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بوو كه پێویسته هه‌رچی زووتر پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكرێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش.
لێره‌وه پێویسته بۆ په‌رله‌مانی به‌ڕێزی كوردستان و رای گشتی هه‌رێمی كوردستان روونبكه‌ینه‌وه، كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و پێكهاته‌كانی زۆر كارا‌و به‌رفره‌وان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌تی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌ڕێزان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ به‌وردی ئاگاداری ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بوون.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌و هه‌ماهه‌نگییانه‌ی، كه بۆ لێدانی هێزه‌كانی داعش له‌ئارادا بووه‌و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانیش ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له مه‌یدانی به‌رگریدا بوونه‌و تائێستا چه‌ندین ئه‌فسه‌رمان شه‌هیدو بریندار بوون، ئێمه به ناڕه‌واو به سته‌مێكی گه‌وره‌ی ده‌زانین، كه كه‌سانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگادارییه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان هه‌بێت له پێناو ئامانجێكی ته‌سكی سیاسی لێدوانی چه‌واشه‌كارانه بده‌ن.
به‌هۆی هه‌ستیاری زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی سه‌ربازی و مه‌یدانی ناكرێت هه‌موو كار‌و هه‌وڵه‌كانمان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا ره‌نگبداته‌وه، به‌ڵام لێره‌وه داوا له به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به په‌رله‌مان ده‌كه‌ین سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئه‌و هه‌وڵ و رێكارانهمان ببینن، كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر لاوازكردنی دوژمن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان و هه‌ماهه‌نگییه مهیدانییهكاندا هه‌بووه.
هیوادارین نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌ل له‌نزیكه‌وه شه‌ونخوونی و تێكۆشانی داموده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ببینن و به ویژدانه‌وه راستییه‌كان وه‌ك خۆی بۆ رای گشتی بگوازنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
4/9/2014
