وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هادی عامری: سەرت دای لەبەرد
ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی گوت:" پێشمەرگە بووتە وردی سەر زمانی گشتی جیهان و کەسی بۆی نییە بێریزی بەرامبەر بکات."
ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە دەڵێ عامری رەنگە لە کەرکووک سەرخۆش کرابێ بۆیە وا قسە دەکات.
ئەو دەشڵێت:”هادی عامری سەرپەرشتی میلیشیکان دەکات و بۆچوونی گوزارشتە لە حکومەت و سەرپەرشتیاری میلیشیاکانە”
هەروەها بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێ:”سوپای عێراق دەبێ ١٥ ساڵی دیکە بیر لەوە بکاتەوە سوپای عێراق شەڕی پێشمەرگە بکات ”
هەروەها گوتیشی:” هادی عامری سەری یای لەبەرد و گومان دەکەم لە کەرکووک سەرخۆش کرابێ”
ئەنوەری حاجی عوسمان داواشیکرد کە ئیدارەی کەرکووک داوای لێبورد بکات کە ئەو “گڵاوە” چووەتەوە کەرکووک.
رووداو
