هادی عامری: وەزارەتی پێشمەرگە کارتۆنیە و فاشیلە
عامری لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو باسی لە دوایین قسەکانی خۆی کرد کە لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کردبووی و تێیدا داوای کشانەوەی پێشمەرگەی کرد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
دوابەداوی لێدوانەکەی عامری، حکومەتی هەرێـمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە تووندی وەڵامی عامریان دایەوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە پێشمەرگە ناکشێتەوە.
عامری بە تەلەفون بە رووداوی گوت:” ناكشێمەوە نییە، بە پێی دەستوور پێشمەرگە دەبێ لە خاکی هەرێمی کوردستان بێ و ناتوانی لەدەرەوە ئەو سنوورە بمێنێتەوە.”
ئەو هێرشی کردە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و بە کارتۆنی لەقەڵەمیدان و گوتی:” وەزارەتی پێشمەرگە ماندووە، سەلماندی فاشیلیشە بەرامبەر
داعش و تەنیا کاخەزی کارتۆنییە”
هادی عامری باسی لەوەشکرد کە “هەندێك لە کورد” خەریکی موزایەدەن و هەرێمی کوردستان بەرەو مەترسی دەبەن.
ئەو بەرپرسەی شیعە داواشی کرد کە کورد سیاسەتی “دەستبادان” بەکارنەهێنن و گوتی:” پێشـەرگە لە دەستوردا نییە ئەوەی هەیە سوپای پاراستنی هەرێمە و هەرێم خۆی دەبێ پارەی پێشمەرگە بدات”
هەرەوەها گوتیشی ئەگەر کورد پێیوایە شتێکی تازەی داهێناوە (مەبەستی لە ناوی پێشمەرگەیە-رووداو) "با بێن لەسەری رێککەوین".
