سێ هێرشی تیرۆریستان تێكشكێندرا

سێ هێرشی تیرۆریستان تێكشكێندرا
له‌ باشووری شارۆچكه‌ی دووز سێ په‌لاماری چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تێكده‌شكێندرێ و له‌ سنووری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی باشووری كه‌ركووكیش فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌ چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستان ده‌كه‌ن.


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی په‌یامنێر كه‌وتوون له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، تیرۆریستان له‌ سنووری گونده‌كانی دیر ئه‌حمه‌د و یه‌نگیجه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی دووز له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین سێجار هێرشیان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێناوه‌ و له‌ هه‌رسێ هێرشه‌كه‌یاندا تێكشكاون و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان هه‌یه‌.



هه‌روه‌ها له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی باشووری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی زاب و شنێت فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌ چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كان تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له‌ 40 كوژراو برینداریان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بۆردومانكردنی یاریگه‌ی حه‌ویجه‌ كه‌ مۆلگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تیرۆریستانی داعشه‌ له‌ باشووری كه‌ركووك.
Top