داعش دەست بەسەر موڵك و ماڵی كادیر و ئەندامانی پارتیە كوردیەكاندا دەگرێت

داعش دەست بەسەر موڵك و ماڵی كادیر و ئەندامانی پارتیە كوردیەكاندا دەگرێت
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری موسڵەوە ئاشكرایكرد، چەند رۆژێكە چەكدارانی تیرۆرستی داعش هەڵمەتێكیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی كادیر و ئەندامانی پارتیە كوردیەكان دەسپێكردووە.



ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە بەشێوەیەكی پیلان بۆ داڕیژراو، چەكدارانی تیرۆرستی داعش لەناو شاری مووسڵ، هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەستپێكردووە، ئەویش بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی كادیر و ئەندامانی حزبە كوردیەكان.



سەرچاوەكە ئەوەشی دوپاكردەوە، هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ماڵی كادیر و ئەندامانی پارتیە كوردیەكان لە كاتێكدایە، بەپرسانی داعش خۆیان ماڵی خۆیان دەگوازنەوە بۆ وڵاتی سووریا، ئەویش بە هۆی ترسی هێرشی پێشمەرگە بۆ مووسڵ.
Top