حكوومەت زەرەرمەندانی دەستی داعش قەرەبوو دەكاتەوە
بەپێی بریاری ژمارە (21) ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە لە 21ی ئابی 2014 دەرچووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەی زیانی دامەزراوە حكوومیەكان بەهۆی هێرشەكانی داعش بڕیارێكی دەركردوە.
بەپێی ناوەرۆكی بڕیارەكە گشت وەزارەتەكان راسپێردراون، تۆماری هەموو ئەو زەرەر و زیانانە بكەن كە بەهۆی هێرشەكانی داعش بۆ سەر وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوە حكوومیەكان كەوتوون.
لە بەشێكی تری بڕیارەكەدا ئەوە خراوەتە روو" ئامادەكردنی بەڵگەنامە و پەراوی گەنجینەكان خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكان بە پارە لە رێگەی لیژنەی ئسوڵی و ئاراستەكردنی بۆ وەزارەتی دارایی بۆ رێكخستنیان و تۆماركردنیان و جێبەجێكردنی ئیجرائاتی یاسایی و ئسوڵی بۆ خەرجكردنی قەرەبووەكە.
ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و هەموو وەزارەتەكان دەگرێتەوە، كە بەهۆی هێرشەكانی داعش زیانیان بەركەوتووە، یان تاڵانكراون، بە تایبەت لەو ناوچانەی كە لە سنووری شەڕ و هێرشەكانی داعش بوونە، بەڵام ئاماژە بەو خەڵك و كەس و دامەزراوە بازرگانی و ئەهلیانە نەكراوە كە بەم هۆیەوە زیانیان بەركەوتووە.
