كارەساتی ئێزدییەكان لە چیای شنگال چەخماخەیەك بوو ئیدارەی ئەمریكی بەئاگا هێنایەوە
شايانی باسە ماسیۆ كراین گوتی : پێش هەر شتێك پێویستە ئەو تاوانە زەق بكرێت و راستەوخۆ ئیدانە بكرێت. چونكە هەر جۆرە تاوانێك ئیدی كوشتن بێت، یان رفاندن، یان بەزۆر گۆڕینی بیروباوەڕ، دەبێت لە هەموو لایەكەوە ئیدانە بكرێت، لە لایەن رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ و دەوڵەتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان. ئەمە یەكەم هەنگاوی گرنگە كە تیشك بخرێتە سەر ئەو پرسانە و دۆخەكە لە خەڵكەكە بگەیەنرێت، بەڵام ئەوە تەنها هەنگاوی سەرەتایە، ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێیدا باش نییە، ئەوەیە بزانێت هەنگاوی داهاتوو چی دەكات، ئایا- هەروەك ئێوە ئاماژەتان پێكرد- كار بۆ چارەسەرێكی ئاشتییانە بكات، ئیدی لە رێی هێزی ئاشتیپارێزەوە بێت، یان میانگیرییەوە، یاخود لە رێی كردەوەی سەربازیەوە بێت، پێناچێت كۆدەنگییەك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هەبێت لەبارەی ئەوەی چۆن كاردانەوەیان هەبێت، بەڵام هەستێك هەیە كە ئەوانە تاوانن و دەبێت كارێك بكرێت.
هەروەها كراین گوتی: پێناسەی نەتەوە یەكگرتوەكان پتر پەیوەستە بە نیازی لە ناوبردنی سەرجەم یان بەشێكی گروپێكی دیاری كراو. ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە ئەگەر نیازی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش، ئەوەبێت كە ژیانی سەرجەم یان بەشێكی گروپێك لە ناو ببات یان تێكبشكێنێت ئیتر ئێزیدی بێت یان هاوڵاتیانی دیكەی كوردستان بێت بە ئامانجی لە ناوبردنیان یان هاوشێوەكردنیان، ئەوا پێم وایە پێویستە بەلای كەمەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو پرسیارە بكات كە ئێوە دەیكەن كە ئایا ئەمە ژینۆسایدە. من ئەوە بۆ پارێزەرە نێودەوڵەتیەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێدەهێڵم. بەلای كەمەوە دەتوانم بڵێم كە تاوان ئەنجام دراوە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (991)
