دەوامی فەرمی زانكۆ و پەیمانگاكان دوادەخرێت
فوئاد عەلی ، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: "بڕیاردراوە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی لە زانكۆ و پەیمانگان دوابخرێت بۆ دوای 15-10-2014".
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، كە كاتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ 18-9-2014 دواخراوە، گوتەبێژەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاش هۆكاری دواخستنی دەوامی فەرمی خوێندنی باڵای بۆ دواخستنی كاتی تاقیكردنەوەكان گەڕاندەوەو گوتی "تاوەكو ئەنجامەكانی خولی دووەم رانەگەیێندرێت ناتوانین دەوامی وەرزی نوێ دەستپێبكەین".
فوئاد عەلی پێشیوابوو ئەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دیاریكراوە زیاتر دوابكەوێت و گوتی "رەنگە بكەوێتە 22 و 23-9-2014".
رووداو
