هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەمارۆی سەر ئامرلیان شکاند
بەڕێوەبەری ئاسایشی دووز بە پەیامنێری ڕاگەیاند؛ هێزەکانی پیشمەرگە و سوپای عیراق ئەو گەمارۆیەیان تێکشکاند کە نزیکەی دوو مانگ بوو چەکدارانی داعش بە سەر شارەدێی ئامرلیاندا سەپاندبوو.
رائید فاروق ئەحمەد باسی لەوەکرد کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق گوندی حەبەشیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کردووە و چوونەتە نێو شارەدێی ئامرلی.
بە پێی زانیارییەکان نۆ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی ئازاد کردنی ئامرلی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٣ کەسیش بریندار بوون و بەشێک لە بریندارەکان گەیەنراونە نەخۆشخانەی کەرکوک.
ژمارەی دانیشتوانی شارەدەێی ئامرلی نزیکەی ٢٥ هەزار کەسە و تورکمانی شیعەن.
RW
