لە ناوچەکانی ئامرلی 36 چەکداری داعش دەستگیرکراون
مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خورماتوو به خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ی ئابی 2014، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له‌سنووری خورماتوو، له سێ قۆڵی جیاوازه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌ستپێكردووه.
وتیشی:"پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییان كردووه و توانیویانه گوندی سه‌لام كۆنترۆڵ بكه‌ن".
به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه‌كانی سوپای عیراقیش له‌قۆڵی رێگای كفری – خورماتوو به ئاڕاسته‌ی دێهاته‌كانی حه‌فریه و لوقم پێشڕه‌ویان كردووه و ئه‌و دوو گونده‌یان كۆنترۆڵكردووه و ئێستا له گوندی ئه‌لبوحه‌به‌شن كه ده‌كه‌وێته پشتی ناحیه‌ی ئامرلییه‌وه.
هاوكا ئاشكراشیكرد، هێزێكی دیكه‌ی سوپای عیراق گه‌یشتووونه‌ته سه‌ر شاخی ئینجانه له ناوچه‌ی حه‌مرین، پێده‌چێت به‌ره‌و ئامرلی پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ شكاندی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی خراوه‌ته سه‌ر ناحیه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رايگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاری سوپای عیراق هه‌ردوو گوندی حه‌فریه‌و لوقمی سه‌ربه‌و ناحیه‌ی سلێمان به‌كگیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
وتیشی: "له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆدا 36 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون"
خه‌ندان
