پێشمەرگە سێ گووندی سەر بە ئامرلی کۆنترۆڵکرد
پەیامنێری رووداو لە بەرەکانی جەنگ رایگەیاند، کە هێزی پێشمەرگە تاوەکو ئێستا گووندەکانی غەماس، حەبەش و خەسەدەلی لە دەوروبەری ئامرلی کۆنترۆڵکردووە.
پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، کە پێشمەرگە و سوپا زیاتر بەرەو ئامرلی پێشڕەوی دەکەن و چەکدارانی داعش پاشەکشەدەکەن.
رووداو
