لە هێرشی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێڕاق پێنج گوند لە دەستی داعش ڕزگار کران

لە هێرشی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێڕاق پێنج گوند لە دەستی داعش ڕزگار کران
هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێڕاق توانیان پێنج گوند لە سنووری دووز کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.



پەیامنێری ڕادیۆ و ئاژانسی پەیامنێر لە کەرکوک پێی ڕاگەیاندین؛ لە هێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری دووز، پێنج گوندی حەسیە، لوقوم، مەسایا، سیرات و ئەلبوحەسەن لە دەستی داعش ڕزگار کراون.



بە پێی زانیارییەکان لەو شەڕە دا پێشمەرگەیەک و حەوت سەربازی سوپای عێراق شەهید بوون و سێ پێشمەرگە و هەشت سەربازی عێڕاقیش بریندار بوون.
Top