فرۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆردومانی گوندێکی شارۆچکەی داقوقیان کرد

فرۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆردومانی گوندێکی شارۆچکەی داقوقیان کرد
سەچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند " فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقی بۆردومانی گوندێکی سەربەشارۆچکەی داقووقیان کرد كه‌ چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی گرووپی تیرۆریستی داعشی تێدایه‌.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و گونده‌ كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش فڕۆكه‌ عێراقییه‌كان ماوه‌ ماوه‌ به‌ چڕی بۆردومانی ئه‌و گونده‌ ده‌كه‌ن چونكی گومان ده‌كرێت چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ی تێدا بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت" تاکو ئێستا زیانی کوژراو بریندارەکان نه‌زانراوه‌ بەھۆی ئەوەی سەرجەم ڕێگەکانی ھاتووچۆ داخراون بۆ سنوری شارۆچکەی داقووق بەھۆی ئەوەی تیرۆریستان دەیانەوێت لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە تەقینەوە بکەن لەو ناوچانەی کە نزیکە لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە دەڤەرەکە .
Top