سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد
ئێوارەی شەممە ٣٠ـی ٨ـی ٢٠١٤ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەلاحەدین پێشوازی لە دکتۆر ئەحمەد چەلەبی سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد. لە دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسیی و سەربازیی ئێستای کوردستان و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە بەرانبەر تیرۆریستان و ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق خرانە بەرباس و تەئکید لەوە کرایەوە کە تیرۆریستان بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی و هیچ سنوور و بەهایەک ناناسن، بۆیە پێویستە هەموولایەک بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر هاوکار بن.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە کابینەی نوێی حکوومەت لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە بێت و ڕێز لە پێگە و خواستی ڕەوای هەموو پێکهاتەکان بگیرێت و پرۆسەی سیاسیی عێراق بەپێی دەستوور ڕاست بکرێتەوە.
Top