سوپای عێراق و هێزی بەدر هێرشیان بۆ سەر سلێمان بەگ دەست پێکرد

سوپای عێراق و هێزی بەدر هێرشیان بۆ سەر سلێمان بەگ دەست پێکرد
له دووز هێزی بەدر و سوپای عێراق هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندی سەلام سەر به دووز دەستپێکردووه و ئێستا له پێشڕەوی دان.



به گوتەی سەرچاوەیەک له هێزە ئەمنییەکانی دووز، ئەوان له گوندەکه نزیک بوونەتەوه، شەڕەکه ئێستا دەستی پێکردووه و بەردەوامه و خەڵکێکی زۆری خۆبەخشیش له خوارووی بەغدا تێیدا بەشدارن.



سەرچاوەکه دەڵێت، مەبەست لەم هێرشه ئەوەیه گوندی سەلام و شارەدێی سلێمان بەگ له داعش پاک بکەنەوه و هێرش بکەنه سەر ئامرلی و زرگاری بکەن.




PNA
Top