چەكدارانی داعش شوێنەواری مەزاری نەبی یونس بۆ سوریا دەبەن

چەكدارانی داعش شوێنەواری مەزاری نەبی یونس بۆ سوریا دەبەن
بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزی موسڵ، ئاشكرای كرد: بە هۆی بۆمبی موگناتیزی بە ئوتۆمبیلێكی چەكدارانی داعش لە سەر رێگای شاردێی نەمرودی سەر بە پارێزگای موسڵ چەكدارێک کوژرا و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.



بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزی موسڵ، سەعید مەموزینی، بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سەر رێگای شاردێی نەمرودی سەر بە پارێزگای موسڵ بە هۆی بۆمبی لكێنرا بە ئوتومبیلی چەكدارانی داعشەوە كەسێك کوژرا و دوو کەسیش بە توندی بریندار بوون.



سەعید مەموزینی، گوتی: گروپی ئەفسەرانی ئازاد رۆژانە بە نهێنی كردەوكانی دژی چەكدارانی داعش ئەنجام دەدەن و لە رێگای دەمانچەی بێدەنگەوە چەكدارانی داعش دەكەنە ئامانج. ئەمەش لە دوای ئەوە دێت كە گروپە چەكدارەكان زۆر خەلكی پارێزگای موسڵیان بێزار كردووە و هەر رۆژە یاسایەك بە سەر هاووڵاتیانی شارەكەدا دەسەپێنن .



مەموزینی، باسی لەوشكرد لەم چەند رۆژەی دواییدا چەکدارانی داعش بە هەلكولینی چەند چالێك لە ژێر مەزاری نەبی یونس كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تەقاندبووینەوە، چەند پارچە شوێنەوار و پەیكەری زێرینیان دۆزیوەتەوە و رەوانەی سوریایان كردووە .

Top