نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له كۆنگره‌ى ئاك پارتیدا
(ئاك پارتى) ئه‌م كۆنگره نائاساییه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێكى تازه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حیزب ساز دا، دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 10ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیادا سه‌رۆكى حیزبه‌كه(ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان)، بۆ جارى یه‌كه‌م ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌ك سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرا و دواى ئه‌وه ده‌بوایه سه‌رۆكێكى تازه بۆ (ئاك پارتى) دیارى بكرێت و تاقه كاندیدى بۆ ئه‌م پۆسته وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا(ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو)-یه كه هه‌م سه‌رۆكایه‌تیى (ئاك پارتى) و هه‌م پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیایش وه‌رده‌گرێت.
پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كێك له‌و لایه‌نانه بوو كه له هه‌موو ناوچه‌كه و جیهانیشه‌وه بۆ ڕێوڕه‌سمى ده‌سپێكردنى كۆنگره‌كه به فه‌رمى بانگهێشت كرابوو و جێگرى سه‌رۆكى سه‌رۆكى پارتى (نێچیرڤان بارزانى) به نوێنه‌رایه‌تیى پارتى ئاماده‌ى كۆنگره‌كه بوو.
