مه‌سرور بارزانی پێشوازی له قاسم سمێر ده‌كات
له دیدارێكدا مه‌سرور بارزانی زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كرد و ده‌ستخۆشی لێ‌كرد بۆ ئه‌و قاره‌مانییه‌ی له به‌رگریكردن له شنگال نواندی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌و قاره‌مانانه‌ی به‌رگرییان كرد جێی شانازی هه‌موومانن و هه‌میشه به‌زیندوویی له‌ناو دڵی خه‌ڵكی كوردستان و شنگال ده‌مێننه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه قاسم سمێر سوپاسی مه‌سرور بارزانی كرد بۆ پشتیوانی و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانی و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌میشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی رێبازی كوردایه‌تی له مه‌یدان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو توانایه‌كیش ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی شنگال.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و هه‌موو پشتیوانیهكیشی بۆ هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنی شنگال دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا خۆمان له شنگال و مه‌ینه‌تیه‌كانیان جیاناكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی رفێندراوه‌كانیش ده‌گرینه‌به‌ر.
