پێشمەرگە چیای بەتمەی کۆنترۆڵکردەوە

پێشمەرگە چیای بەتمەی کۆنترۆڵکردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان چیای بەتمەیان کۆنترۆڵکردەوە، کە بەرزاییەکی ستراتیژە و بەسەر هەریەکە لە زوممار و عەینزالەدا دەڕوانێ. لەو چیایەدا دەتوانرێت چاودێری وردی جووڵەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا بکرێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی زوممار پێشڕەویان کرد و چەندین گوند و ئاوایی ناوچەکەیان خستەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانك كە چیای بەتمە یەکێک بوو لەو شوێنە ستراتیژیانە.









رووداو
Top