هێزی پێشمەرگە پشتیوانی هێرشە ئاسمانیەكانی هەبێت تیرۆریستانی داعش بەتەواوەتی تێكدەشكێنێت
هەروەها ماكس گوتی : ژمارەیەكی بەرچاوی تیرۆریستانی داعش سەر بە وڵاتانی رۆژئاوان، بۆیە پێموایە ئەوە مایەی نیگەرانییەكی راستەقینەیە، لە ئەمریكا دوایین هێرشی گەورەی تیرۆریستی بریتی بوو لە 11ی ئەیلوول، كەواتە بۆ ماوەیەكی زۆرە هێرشێكی تیرۆریستی گەورە رووی نەداوە لە ئەمریكا، لەوەش زیاتر هەندێ هێرشی زۆر بچووك روویان داوە، وەك تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك لە تایم سكوێر لەلایەن تیرۆریستێكەوە كە لە دەرەوە مەشقی پێنەكرابوو، لەبەر ئەوە بۆی هەیە ئەمریكا لە شوێنی هەڵە بە دوای تیرۆریستدا بگەڕێت و دەكرێت شانەی تیرۆریستی هەبێت لە ئەمریكا كە هەرگیز گەشتیان نەكردبێت، بۆ سوریا یان عێراق، ئێستا تەنها یەك كەیس بوونی هەیە، كە پەیوەندی بە داعشەوە كرد و شان بە شانی داعش شەڕی كردووە، یاخود رێكخراوی سەر بە ئەلقاعیدە كە هەمان ئەو كەسانە لە خۆبگرێت كە دواتر گەڕایەوە بۆ وڵاتێكی رۆژئاوایی و هێرشێكی تیرۆریستی ئەنجام بدا.
شایانی باسە ئەبراهام هەروەها گوتی: من دڵنیا نیم تا چەند رۆژئاوا دەستێوەردان دەكات بۆ باشتركردنی بارودۆخەكە، چونكە هەندێ جار رۆژئاوا دەستێوەردانێكی زۆر دەكات و هەندێ جاریش هیچ دەستێوەردان ناكات و پێناچێت هەر بەلایەوە گرنگ بێت، نمونەیەكی باش لەم رووەوە بریتیە لە گروپی بوكۆحەرام كە لە مانگی نیسان 300 كچی قوتابی رفاند، لەسەرەتا وادیار بوو كە ئەمریكا زۆر بایەخ بەم كچانە دەدات، بەڵام دوای نیسان و دوای ئایار ئەمریكا ئەو بایەخپێدانەی نەما و بۆكو حەرام سەدان و سەدان كەسی رفاند و پێدەچوو ئەمریكا گرنگ نەبێت بەلایەوە، لەبەر ئەوە نازانین كەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستێوەردان دەكات لە كارەساتێكی مرۆییدا، بۆیە زۆر زەحمەتە پێشبینی ئەوە بكەین، ئەمە تا راددەیەك دەوەستێتەسەر سۆشیال میدیا، چەند خەڵك تویت دەكات لەبارەی قەیرانەكەوە و وێنەكان چەند هەژێنەرن، یاخود ئایا ئەم قەیرانە مرۆییە دەبێتە هەواڵی سەرەكی لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانەوە كاتێك ئەمریكییەكان لە شەواندا سەیری دەكەن، زەحمەتە ئەمە بزانین، بەڵام پێموایە پێدەچێت ئێستا ئەمریكا بایەخ بەوە بدات كە داعش دەیكات، كە كوردەكان و گرووپەكانی دیكە لە ناوچەكەدا پێویستییان بە هاوكاری ئەمریكا و پشتیوانییەكی بەرفراوان هەیە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (990)
