هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا پێشنیازی كردوه ئه‌و پارێزگایانه‌ی وه‌ك پێویست خۆراكیان پێنه‌گه‌یشتووه به‌تایبه‌ت پارێزگاكانی هه‌رێم، له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه به پاره قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه به پاره.
وتیشی: "له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه نیشانداوه".
وه‌زیری بازرگانی عیراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: لیستی خۆراكی نه‌گه‌یشتووی سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزگایانه‌یان ئاماده‌كردوه كه له‌دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق و هاتنی چه‌كدارانی داعش خۆراكی مانگانه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه، بۆیه دوای هه‌فته‌یه‌ك سه‌رجه‌م قه‌ره‌بووه‌كه ده‌خه‌مڵێنن و ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی ده‌كه‌ن به‌تاییه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وه‌ك پێویست خۆراكی مانگانه‌ی پێنه‌گه‌یشتووه.
خه‌ندان
