موسڵ... ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك ده‌یان چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ سه‌عید مه‌موزینی رایگه‌یاند: له گه‌ڕه‌كی موسڵی نوێ له ناو شاری موسڵ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه.
وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌یان كه‌س له چه‌كدارانی داعش بریندار بوون و كوژراون.
له‌وه‌ته‌ی له10 حوزه‌یرانی رابردوو رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر موسڵ دا گرتووه، یه‌كه‌مجاره ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌و شاره بته‌قێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌نزیكی مه‌زاری نه‌بی یونس بۆمبێكی لكێنراو به‌ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی داعش ته‌قیه‌وه، به‌هۆیه‌وه پێنج له‌و چه‌كدارانه كوژران.
