له تەقینەوەکانی کەرکوک ژمارەی شەهید و بریندار له سەد کەس تێپەڕی
سەرچاوەیەک ئەمنیی کەرکوک لەمبارەیەوه رایگەیاند: لەم سێ تەقینەوەیەدا تاکو ئێستا ١٨شەهید و ١١٢ بریندار هەیه که بەشێکی زۆریان له هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایشن.
سەرچاوەکه گوتی: ٥٠ له بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ئازادی و ئەوانی دیکەش بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک بەڕێ کراون و ژمارەی شەهید و بریندارەکانیش له بەرزبوونەوە دایه.
به گوتەی سەرچاوەکه، لەم تەقینەوانەدا، چەندین خانوو و ئۆتۆمبێل سووتاون.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژکراو لە نزیک مزگەوەتی نور کەبیر و پارکێکی یاری منداڵان لە سەر رێگەی بەغدا بە کاروانێکی ھێزەکانی پێشمەرگە تەقیەوە و دوابەدوای ئەو تەقینەوانە ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو لە نزیک بنکەی ئاسایشی رەحیماوا تەقییەوە. بەھۆی ئەو سێ تەقینەوەیە تاکو ئێستا سێ کەس شههید بوون و ٤٢ کەسیش بریندار بوونە و جگە لەوەی چەندین ئۆتۆمبیل لەنزیکی رووداوەکە سوتاوە و ژمارەیەک دووکان و خانووی نزیک تەقینەوەکان رووخاون.
پەیامنێر
