پێشمەرگە گوندێک لە نزیک جەلەولا ئازاد دەکات

 پێشمەرگە گوندێک لە نزیک جەلەولا ئازاد دەکات
گوندی حوسەینیەی نێوان جەلەولا و كوڵەجۆ لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكرا و ئێستا پێشمەرگە لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی پردی نێوان جەلەولا- كەلاردایە.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، " گوندی حوسەینییەی نێوان جەلەولا و كوڵەجۆ لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكرا و ئێستا پێشمەرگە لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی پردی نێوان جەلەولا- كەلاردایە".

ئەو سەرچاوەیەی ئاسایشی گەرمیان گوتیشی، "ئێستا سوپای عێراق بە فڕۆكە بۆردوومانی مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش دەكات و پێشمەرگە لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی پردی نێوان جەلەولا- كەلاردایە".






رووداو
Top