بارزانی دەسەڵاتی تەواو دەدا بە وەزیری پێشمەرگە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی
ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و ھۆشیاری و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند ’مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵێکی جددی و بەردەوام دایە دوور خستەنەوەی دەستی حزب لە ناو پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری پێشمەرگەی سەرپشک کردووە لە جێبەجێکردنی پلانەکەی’.
گوتیشی ’سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوای لە وەزیری پێشمەرگە کردوە کاری جددی بکات، وەزارەتی پێشمەرگە وەک سوپایەکی دەوڵەت رێکبخات و ھەوڵیش دەدرێت لە رێگەی چەند وڵاتێکەوە مەشق و ڕاھێنانی سەربازی بە پێشمەرگە بکرێت و پێشمەرگە شارەزایی تەواوی ھەبێت وەک ھەر سوپاێکی سەربازی’.
پێشتر (باسنیوز) پلانی وەزیری پێشمەرگەی ئاشکرا کرد کە داویەتیە بارزانی ’بۆدوور خستنەوەی دەستی حزب لە ناو وەزارەتی پێشمەرگەو مەسعود بارزانیش پشتگیری تەواوی جێبەجێکردنی پلانەکەی کردوە ’
وەزارەتی پپێشمەرگەش داوا دەکات لایەنەکان خۆیان دوور بگرن بەحیزبیکردنی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
باسنیوز
