ئەمڕۆ چارەنووسی لیژنە كاتییەكەی پەرلەمان لەبارەی بودجەوە یەكلا دەبێتەوە

 ئەمڕۆ چارەنووسی لیژنە كاتییەكەی پەرلەمان لەبارەی بودجەوە یەكلا دەبێتەوە
دوای ئەوەی سەرۆكی لیژنەی كاتیی پەرلەمان لەبارەی بودجەوە بووە كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەت، لە ئێستادا ئەو لیژنەیە بێ سەرۆكە. لە بەرامبەردا ئەندامێكی ئەو لیژنەیە دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ چارەنووسی ئەو لیژنەیە یەكلا بكرێتەوە.

ئەندامی لیژنەی كاتیی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە (نەجیبە نەجیب) رايگەیاند، "لیژنەكەی ئێمە پێشتر دوو كۆبوونەوەی لەبارەی بودجەوە ئەنجام داوە و راپۆرتێكی بە واژۆی (حەیدەر عەبادی) كە سەرۆكی لیژنەكە بوو، لەسەرە و پێشكەشی پەرلەمانی كردووە كە تێیدا داوای خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە، بەڵام لە دوای راسپاردنی (عەبادی) تا ئێستا ئەو لیژنەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجام نەداوە".
(نەجیبە) گوتیشی، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق چارەنووسی ئەو لیژنەیە یەكلا بكاتەوە كە ئایا لە كارەكانی بەردەوام بێت یاخود كۆتایی پێ دێت.
لەبارەی دەنگۆی خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، ئەو پەرلەمانتارە گوتی، پێشنیاز بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كراوە كە رەزامەندی دەربڕێت بۆ خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام تاوەكو ئێستا بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.





KDP.INFO
Top