ێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌ و ھەمەرێکی داعشیش بە سێ چەکدارەوە سووتا

ێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌ و ھەمەرێکی داعشیش بە سێ چەکدارەوە سووتا
ھێزەکانی پێشمەرگە سێ گوندی دیکەیان لە بناری چیای زەرتک کۆنتڕۆڵکرد و لە ناحیەی بەرتلە نزیک دەبنەوە، لە لایەکی دیکەوە بەھۆی روداوێکی ئاگر کەوتنەوە سێ چەکداری داعش لەناو تۆمبێڵێکی جۆری ھەمەر سووتان.





سەعید مەموزینی کارگێڕی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند، شەوی رابردوو ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان ھەر سێ گوندی ئەسقوف، کەونا و باعەسرا، لە بناری چیای زەرتک کۆنتڕۆڵ بکەن و چەکدارانی داعش دوای زیانێکی گیانی و ماددی ئەو گوندانەیان چۆلکرد.



گووتیشی: هێزی پێشمەرگە نزیکبوونه‌تەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ناحیەی بەرتلە.



مەمووزینی راشیگەیاند: ھەر دوێنی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا گوندی عومەر قابچی شەبەک نشینیان بۆردۆمانکرد و بەھۆی بۆردۆمانی فڕۆکەوە ئاقاری گوندەکە گڕیگرت و داعشه‌كان ویستویان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام ھەمەرێکی داعش بە سێ چەکدارەوە گڕیگرت و ھەرسێكیان به‌ ھەمەرەکەوه‌ سووتان.

Top