داعش تەرمی سەركردەیەكی خۆی لە تەلەعفەر دەشارێتەوە
سەعید مەمووزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رادیۆ و ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ دوای هێرشی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بۆسەر مۆلگەكانی چەكدارانی داعش، رۆژانە تەرمێكی زۆر لە چەكدارانی داعش بۆ شاری موسڵ دەگەڕێتەوە و ئەمڕۆش ژمارەیەك تەرم بۆ موسڵ گەڕاوەتەوە کە لە نێویان تەرمی سەركردەیەكی داعش بەناوی "ئەبو نەشوان" تێدا بووە کە لە شارۆچكەی تەلەعفەر شاردویانەتەوە.
بە گوتەی مەموزینی، بە هۆی ئەوەی تەرمی ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کەوتۆتە نێو ئاوی دیجلە، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی مووسڵ تێكچووە و بە کەڵکی خواردنەوە نایەت و ئەوەش مووسڵ تووشی قەیرانی ئاوی خواردنەوە کردووە.
