رۆژی یەک شەممەو دوو شەممە موچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەشدەکرێت
رێباز محەمەد حەملان وەزیری داراییو ئابوری حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایتی خەندان رایگەیاند: رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموزی دەزگای ئاسایشو ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.
وه ڕۆژی دوو شهممه ڕێكهوتی 2014/8/25 دهست دهكرێت به دابهشكردنی موچهی مانگی (تهمموز)ی فهرماندهی پێشمهرگهی زێرهڤانی له وهزارهتی ناوخۆ وه ههروهها لهگهڵ فهرماندهی دووی هێزهكانی پۆلیسی ئامادهیی له سلێمانی.
سەبارەت بەناردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێمیش لەلایەن بەغداوە، وەزیری دارایی وتی: رۆژی 17-8 وەزیری دارایی بەوەكالەت لەعێراق نوسراوێكی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردووەو داوای لێكردوون كە مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت، بەڵام هەتا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بەڕەسمی وەڵامی وەزارەتی دارایی بەغدادی نەداوەتەوە، جگە لەوەش وەزیرە كوردەكان كە گەڕاونەتەوەو پەرلەمانتارە كوردەكانیش لەهەوڵی جددیدان بۆ گەڕانەوەی ئەو بودجەیە بەتایبەتی پێش دانوستانەكان، بەڵام بۆ هەموو لایەكی رووندەكەینەوە كە هەتا ئێستا هیچ روونكردنەوەو وەڵامێكی ئێمە نەدراوەتەوە سەبارەت بە ناردنی مووچەی ئەو دوو مانگە، هەر كاتێك وەڵامیان داینەوە ئەو كاتە بۆ رایگشتی بڵاودەكەینەوە".
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم باسی لەو دوو بڕیارەی وەزارەتەكەشی كرد كە ئەمڕۆ بۆ هاوڵاتیانی دەركردووەو وتی "لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان، بڕیارماندا كەشفی سلفەی خانووبەرە بكرێتەوە ئەوەش بەدوو بەش، یەكێكیان بۆ ئەو كەسانەی كە سلفەی یەكەمیان وەرگرتووەو كەشفی دووەمیان بۆ نەكراوە، دووەمیشیان بۆ ئەو خێزانانەی داوایان كردووە كەشفی سلفەكانیان بۆ بكرێت كە 13 هەزار خێزانن.
خەندان
