ئۆباما: دەست بەسەرداگرتنەوەی بەنداوی مووسل لە لایەن پێشمەرگەوە هەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوەیە
بە پێی هەواڵێکی ئاسۆشتیتێد پرێس، ئۆباما خۆشحاڵی خۆی دەربڕێ کە ئەمریکا یارمەتیی سەربازی دەداتە هێزی پێشمەرگە لەبەر ئەوەی دژی ئەندامانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی خەبات دەکەن.
لە هەمان کاتدا باراک ئۆباما گوتی: بڕیار نیە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا جێگەی هێزی ئاسمانیی بەغدا بگرێتەوە و پێویستە حکومەتی عێراق خۆی بتوانێت کەش و هەوایەکی سەقامگیر و ئارم بخوڵقێنێت.
رۆژی یەکەشەممە ئامریکا رایگەیاندبوو، هەموو هەوڵەکانی لەسەر ئازادکردنی بەنداوی مووسڵ چڕ دەکاتەوە.
