دەروازەی بەنداوی موسڵ كەوتە دەست پێشمەرگە
فەرماندەیەکی پێشمەرگە، بە پلەی رائید لە بەنداوی موسڵ رایگەیاند " پێشمەرگە چووەتە ناو کۆمەڵگەی کارگێڕی بەنداوی موسڵ، بەڵام هێشتا تەقەیەکی کەم ماوە".
ئەو فەرماندەیە سەبارەت بە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان گوتی "هێزەکانی ئێمە لە باشووری بەنداوەکەن، تاوەکو دەگاتە گوندی بابننێد و تەواوی ئەو ناوچەیە بەدەستی ئێمەوەیە".
جەختیشی لەوە کردەوە کە دیوێکی بەنداوەکە و کۆمەڵگە کارگێڕییەکەی بەنداوەکە لە دەستی ئەواندایە، بەڵام گوتیشی "چەکدارانی داعش بوونێکی لاوازیان لەدیوی دیکەی چیاکە هەیە و ئومێدی مانەوەیان لەو سنوورە کەمە، هەر لەبەرئەوەش پردی سەرەکی خوارووی بەنداوەکەیان تەقاندووەتەوە".
هێڤیدار ئەحمەد پەیامنێری رووداو لە بەرەكانی جەنگ گوتی:”هێزەكانی پێشمەرگە توانییویانە دەروازەی بەنداوی موسڵ كۆنترۆڵ بكەن و لە پێشڕەویدان”.
هەروەها ئاماژەی بەوەكرد كە هێشتا چەكدارانی داعش لەنزیك بەنداوەكەوە ماون.
رووداو
