تیرۆریستانی داعش تەنیا لە مووسڵ بایی 8 ملیار دۆلار چەكیان دەستكەوتووە
هەروەها لیوا شەهاب گوتی: تیرۆریستانی داعش رێكخراوێكی تیرۆریستی نین و بەس، بەڵكوو دەوڵەتێكی تیرۆریستین، بەپێی زانستی سەربازیش ناكرێت هەرگیز دوژمنی خۆت بە كەم سەیر بكەیت، ئەم دەوڵەتە تیرۆریستەی لەگەڵ ئەوەی ئەو هەموو چەك و تەقەمەنییە تازەیەی كەوتۆتە بەر دەست، لە هەمان كاتدا ژمارەیەكی هێجگار زۆری ئەفسەرانی پێشووی عێراق، ئەو ئەفسەرانەی لە سەردەمی سەدام ماوەی 8 ساڵ شەڕی عێراق و ئێرانیان كردووە، ئێستا هاوكاریی داعش دەكەن، بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێمە لامانە، لە دوای داگیر كردنی مووسڵەوە تیرۆریستانی داعش 12 فەرماندەی فیرقەی سەردەمی سەدامیان بردووە بۆ لای ئەبووبەكری بەغدادی و كۆبوونەوەی لەگەڵ كردوون چۆن پلانی سەربازی دابڕێژێت بۆ هێرش كردنە سەر كوردستان. بۆیە تیرۆریستانی داعش ئەو ئەزموونەیان نییە چۆن نەخشەی سەربازی بخوێنەوە یان چۆن لەسەر نەخشەی سەربازی ئامانجەكان لە سەر زەوی دیاری بكەین، بۆیە ئەو تۆپ و هاوەن و هەمەر و هەموو جۆرەكانی دیكەی چەك، كە دەست تیرۆریستانی داعش كەوتوون، ئەو ئەفسەرانە بەكاری دەهێنن كە پێشتر ئەفسەری سوپای عێراق بوون لە سەردەمی سەدام. لەبەر ئەوەی ئەو ئەفسەرانە لە بەركار هێنانی چەكدا زۆر شارەزان، ئەو چەكانەش هەموو چەكی تازەن .
شایانی باسە لیوا شەهاب ئەحمەد دهۆكی گوتی: پێش هەموو شت هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرگری لە خاكی كوردستان دەكات، كەواتە ستراتیژیەتی سەربازیی پێشمەرگە بەرگری كردنە، تەنها لەو كاتەدا هێرش كردنە كە ئەو ناوچانەی داگیریان كردووە دووبارە رزگاریان بكەینەوە، بۆیە ئێمە دەبێت ستراتیژیەتی بەرگریمان ستراتیژیەتێكی بەهێز بێت و لەسەر بنەمای زانستی سەربازی داڕێژرا بێت، هەر بۆ نموونە ئەگەر من فەرماندەی لیوایەكی سەربازی بم، دیارە هەر لیوایەك سێ فەوجی هەیە، ئەوا دەبێت من وەك فەرماندەیەكی سەربازی هەمیشە دوو فەوج لە سەنگەرەكانی پێشەوە دابنێم و فەوجێك لە بەرەی دواوە بێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی كاتێك دوژمن هێرش دەكات، هێزی هەر چەند بێت هەر دەتوانێت بە قەبارەی فەوجێك لە سەنگەرەكان بێتە پێشەوە، بۆیە لەم كاتە من فەرمان دەكەم، فەوجی دواوە جێگەی فەوجەكەی پێشەوە بگرێتەوە، بەمەش دەتواندرێت هێرشەكەی دوژمن رابگیرێت، بۆ ئەمەش پێویستە پێشتر مەشق و راهێنانی تەواو كرابێت بەوەی چۆن ئەو فەوجەی دواوە جێگەی فەوجەكەی پێشەوە دەگرێتەوە، بۆیە پێویستە لە سەر هەر فەرماندەیەكی لیوا تەنانەت فەرماندەی فەوجەكانیش،پێش هەموو شت بەشێك لە هێزەكانی بكاتە یەدەگ بۆ ئەوەی بتوانێت لە كاتی خۆیدا ئەو هێزە یەدەگە جێگەی هێزەكەی پێشەوە بگرێتەوە، هەر بۆ نموونە فەوجێك چوار سریەیە.
درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(989)
