مه‌سروور بارزانی فریاگوزارییە مرۆییەکانی فەڕەنسای بەرز نرخاندن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق(دونی گویێر) و کۆنسووڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر(ئالێن گاپریت) كرد.
له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه و پێویستیی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
(مه‌سروور بارزانی) له‌لای خۆیه‌وه دووپاتی له رێز و سوپاسی كوردستان كرده‌وه بۆ فریاگوزارییه مرۆییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و پشتیوانییه‌كه‌ی له‌باره‌ی بزاوته‌كه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رووداوه‌كان و پێویستیی فریاگوزاری بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێم بوونه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێشڕه‌وییه‌كان هێزه قاره‌مانه‌كانی پێشمه‌رگه دا له گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی، كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دان.
