ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌

ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌
لە دوێنێوە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە‌و بۆ مووچەی وەزارەتەكانی دیكەش، بانكی ناوەندی هەرێم چاوەڕێی وەزارەتی داراییە.

عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، " لەدوێنێوە پارە نێردراوە بانكەكان‌و دەستكراوه‌ بە دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردووی وەزارەتی پێشمەرگە".

عەبدولڕەحمان ساڵح، ئاشكراشیكرد، "بۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكەش، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ بڵاوكردنەوەی ریزبەندی وەزارەتەكانی دیكە".

به‌هۆی قه‌یرانی دارایی رووی له‌هه‌رێمكردووه‌، مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا حكومیه‌كان له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دارایی بۆ زۆرێك له‌فه‌رمانبه‌رانی حكومی له‌هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه‌.









خەندان
Top