بەنداوی مووسڵ کەوتە دەستی پێشمەرگە و داعش نەیانتوانی رووبەروی پێشمەرگە ببنەوە
سەرچاوەیەک لە میحوەری مووسل بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە چەند قۆلێکەوە ھێرشیانکردە سەر چەکدارانی تیرۆرستی داعش و توانیان ناوچەیەک زۆر لە تیرۆرستان پاک بکەنەوە، لەوانە کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوی مووسڵ، ئێستا بەنداوی مووسڵ بەتەواوی لەژێر دەستی ھێزەکانی پێشمەرگەدایە و ژمارەیەک تیرۆرستی داعش کوژراون و ١٠ ئۆتۆمبێڵیان بەجێ ھێشتووە.
سەرچاوەکە گوتیشی: ھێرشی پێشمەرگە بە ھاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، چەکدارانی داعش نەیانتوانی بەرامبەر ھێزی پێشمەرگە خۆیان راگرن و بە بەرگریەکی زۆر کەم سەنگەرەکانیان چۆلکرد و ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەوی دایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی دەوروبەری مووسڵ.
