هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچەکانی "تلەسقوف"، "بابیرە"، "ختارە" و "باقوفا"یان لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە

هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچەکانی
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە و توانی ناوچەکانی ختارە، تلەسقوف، بابیرە، باقوفا و بەربەندی مووسڵ لە دەست چەکدارانی داعش دەربێنێت و کۆنتڕۆڵیان بکات.

سەرچاوەکەی ئاژانسی پەیامنێر، گوتی: جادەکانی تلەسقوف بۆمبڕێژ کراون و چەکدارانی داعش جادەکان و ناوەندی شارۆچکەی تلکێف یان تی.ئین.تی رێژ کردووە و هێزی پێشمەرگە بە بەردەوامی خەریکی پووچەڵ کردنەوەی ئەم بۆمبانەیە.



بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتوونەتە سێی‌ڕێیانی "بەنداوی مووسڵ" و لەپێشڕەویدانە.



زۆربەی چەکدارانی داعش کە عەرەبی ناوچەکەن، لە تلکێف چەکیان فڕێدەدەن و بەرەو شاری مووسڵ هەڵدێن



بە پێێ ئەم زانیارییانە، فرۆکەکانی ئەمریکاش لە بۆڕدومان کردنی چەکدارانی داعش بەردەوامن.
Top