ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی، سزای بەسەر داعش و نوسڕەدا سەپاند

 ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی، سزای بەسەر داعش و نوسڕەدا سەپاند
ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەکانی جەنگی چەکدارە تونڕۆکانی عێراق و سووریای بەرتەسک کردنەوە بەوەی کە، لە کۆبوونەوەی ئەم سەرلەبەیانییەدا، خستنیە لیستی ڕەشەوە و سزایشی بۆ ئەوانە بڕیوەتەوە کە، بە پارە، چەک و چەکدار پشتیوانییان دەکەن.

ئەنجوومەنی ئاساییشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ بڕیاری ژمارە 2170-ی دەرکرد کە پێوەستە بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی کە پێشتر بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) ناسرابوو و لە ئێستادا ناوجەیەکی زۆری باکووری عێراق و چەند ناوچەیەکی سووریایان بە دەستەوەیە.

نوێنەری بەریتانیا لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی(مارک لایل) گوتی، ئەو بڕیارەی کە وڵاتەکەی ئامادەی کردووە، جەخت دەکاتە سەر هەنگاوی کردەنی لە کۆکردنەوە و چەکدارکردن لە ڕیزەکانی داعش و بەرەی نوسڕە، بە تایبەت چەکدارانی بیانی، هاوکات چاودێریی وردی پشتیوانانی ئەو گرووپە تیرۆریستیانە دەکات و سزا بەسەر شەش لە ئەندامانی داعش و نوسڕە دەسەپێنێت.

ئەو شەش کەسە، کە سەر بە داعش و نوسڕەن و خراونەتە نێو ئەو لیستەوە کە سزای سەپێندراوی خستووەتە سەر ڕێکخراوی قاعیدە، وەک هەوڵێک بۆ بڕینی پشتیوانیی دارایی کە ئەمانەنەن: (عەبدولڕەحمان ئەلزافر ئەلدبیدەبی ئەلجیهانی)، (حەجاج بن فەهد ئەلعەجمی)، (سەعید عەریف)، (عەبدولموحسین عەبدوڵا ئیبراهیم ئەلشارخ)، (حامد حەمەد حامد ئەلعەلی) لە بەرەی نوسڕەن.

باڵیۆزی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان(محەممەد عەلی عەبدولکەریم)-یش داوای کرد، هەڵمەتی پێکەوەیی نێودەوڵەتی بۆ لەنێوبردنی داعش و نوسڕە، لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ڕابگەیەنرێ و هەموانیش پێیەوە پابەند بن.
Top