حكومه‌ت: به‌م نزیكانه مووچه‌ی مانگی حه‌وت دابەش دەکرێت
به‌رپرسێكی بالاَی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوا زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 ده‌خاته‌روو، وه‌زیری دارایی‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن.
چێنه‌ر خه‌فاف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێری و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند، "ئاماژه‌ی باشیان له وه‌زاره‌تی دارایی پێگه‌یشتووه بۆ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمووز".
وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندووین،كه خه‌رجی مانگانه‌ی پێشووی فه‌رمانگه‌كان ته‌واوبووه و مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانیش دابه‌شكراوه، ئه‌وه‌ش مانای وایه ده‌ستپێكی مووچه‌ی مانگی7 ی فه‌رمانبه‌ران نزیك بۆته‌وه.
له رۆژی 6ی ئاب به مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆتایی به مووچه‌ی مانگی 6 هاتووه
چێنه‌ر خه‌فاف ئه‌وه‌ی به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران راگه‌یاند ئومێد هه‌یه به‌م نزیكانه دابه‌شكردنه‌وه‌ی مووچه ده‌ست پێ بكاته‌وه، وتیشی: دوورخستنه‌وه‌ی داعش و ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، ئومێدی ده‌ستپێكردنی مووچه‌ی نزیك كردۆته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی كارگێری و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هێما بۆ ئهوهشدهكات، "خه‌رجكردنی قه‌رزی 2 مانگی مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌یه له سه‌ر هه‌بوونی به‌رنامه و پاره بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی مووچه"، وتیشی: وه‌زیری دارایی پلانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌بوو، بهلاَم به‌هۆی رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان ئه‌و پلانه وه‌ستا، بهلاَم ئێستا دۆخه‌كه ئاسایی بۆته‌وه و بۆیه یان ئه‌م هه‌فته‌یه یان هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
خه‌فاف جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه به‌رده‌وامبونی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان شاده‌ماری ئابوری كوردستان ده‌بێت له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه به‌غدا بودجه نانێرێت و جموجۆڵه بازرگانیه‌كانیش لاواز بوون، ده‌شڵێت: له‌م دۆخه‌دا به‌رده‌وامبوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا و فرۆشتنی له بازاره‌كانی جیهان گه‌ره‌نتی سه‌رخستنی ئابوری كوردستان و دڵناییه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمووز، له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
رێباز محه‌ممه‌د حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگی 7ی فه‌رمانبه‌ران وتی: به‌رنامه‌ی مووچه‌ی مانگی 7 مان هه‌یه بهلاَم به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه وه‌ستاوه و دواكه‌وتووه، به دڵنیاییه‌وه پلانی خۆمان بۆ مووچه دابه‌شكردن هه‌یه.
رێباز محه‌ممه‌د حه‌ملان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "هه‌ر شتێك له سه‌ر مووچه هه‌بێت خۆمان له سایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ خه‌ڵك بلاَوی ده‌كه‌ینه‌وه".
وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه مووچه‌ی مانگی 7 له مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ست پێ ده‌كات، ئینجا وه‌زاره‌ته‌كانی تر مووچه‌یان پێ ده‌درێت
خه‌ندان
