دوایین زانیاری لەسەر بارودۆخی جەلەولا

دوایین زانیاری لەسەر بارودۆخی جەلەولا
بە پێی داویین زانیارییەكان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی دیكە خەریکی لە خۆ رێكخستنەوە و ئامادەكارین بۆ گرتنەوەی جەلەولا و بریارە لە گەڵ بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكان ناوچەكە ڕابماڵن لە چەكدارەكان.



شەوی رابردوو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شارەدێی جەلەولا كشانەوە و شارەدێیەكە كەوتە دەست چەكدارەكان و دواتر هێزەكانی پێشمەرگە و فرۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق ناوچەكەیان بۆردومان كرد.



لە بارەی دواین زانیارییەكانیشەوە سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس لە سنوورەكەدان و بۆ دووبارە بۆردومانكردنەوەی ناوچەكە و گرتنەوەی شارەدێیەكە و ڕاماڵینی چەكدارەكان، لە گەڵ هێزی ئاسمانی عێراق لە هەماهەنگیدان.



بە وتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، هێزەكان بە ورەیەكی پۆڵایینەوە لە ئامادەباشیدان و هێزێكی گەروەو پرَچەك كە ئێستا لە سنوورەكەدان، بۆ هاوكاری هێزەكان ڕەوانەی سنوورەكە دەكرێن.
Top