وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیار له‌باره‌ی چۆنێتی ئه‌نجامدانی خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌دات
هاجه‌ر داود، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌شێكی له زۆر له خوێندكارانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیار له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی خولی دووه‌م ده‌دات.
هاجه‌ر داود وتیشی: له نزیكترین كاتدا میكانزیزمێكی گونجاو له‌لایه‌ن وه‌زراوه‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌و بارودۆخه داده‌نرێت، تا تاقیكردنه‌وه‌كان له واده‌ی خۆی ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام وه‌ك ئێستا جۆر و شێوزای ئه‌و میكانزیمه دیاری نه‌كراوه .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاند: جگه له‌و كێشه‌یه به‌شێكی زۆر له خوێندگاكان له ئاواره‌كان پڕ بووه ، بۆئه‌مه‌ش پێویستی به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه بڕیاری گونجاوی له‌باره‌یه‌وه ده‌دێت .
دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی شه‌ش خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ ته‌واوبوو ، بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه خولی دووه‌می ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌ستپێبكاته‌وه.
خه‌ندان
