ئه‌نجامی تانه‌كانی پۆلی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی گه‌ڕایه‌وه
نه‌جمه‌دین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ده‌ی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و تانانه‌ی له‌لایه‌ن خوێندكارانی پۆلی دوانزه‌یه‌مه‌وه به‌هه‌ردوو به‌شی وێژه‌ی و زانستیه‌وه گیرابوون گه‌ڕایه‌وه.
وتیشی: "له‌ئه‌نجامی ئه‌و تانانه‌ی گیرابوون له‌هه‌ردوو به‌شی وێژه‌یی و زانستی دا گۆڕانكاری تێدابووه".
روونیشی كرده‌وه: ئه‌م ئه‌نجامه ته‌نها بۆ پارێزگای سلێمانیه‌و و خوێندكاران ده‌توانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان.
باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ئه‌و تانانه ده‌گه‌یه‌نرێته سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی.
خه‌ندان-
