خورماتوو.. تۆپباران دەستی پێ کردەوە

 خورماتوو.. تۆپباران دەستی پێ کردەوە
دوای ئەوەی دوێنێ ھێزی پێشمەرگە سێ ھێرشی چەکدارانی تیرۆریستیی داعشیان تێک شکاند، ئەمشەو جارێکی دیکە تۆپباران دەستی پێ کردووە.

بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو(راید فارووق ئەحمەد) بەkdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە سنووری قەزای خورماتوو، داعش سێ جار ھێرشیان کرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و تێک شکێندران و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژران و چەندین تەرمیشیان جێ ھێشت و ڕایانکرد."

(راید فارووق ئەحمەد) گوتیشی: "لە سەعات هەشتی ئەم ئێوارەیەوە تۆپباران لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دەستی پێ کردووەتەوە و هێشتایش بەردەوامە."
Top