مەخموور.. فڕۆکەکانی ئەمەریکا و تۆپخانەکانی ھێزەکانی پشمەرگە پێگەکانی داعش بە سەختی بۆردوومان دەکەن
بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە ئێستادا لە سنوری قەزای مەخمور فرۆکەکانی ئەمەریکا وھێزەکانی پێشمەرگە هەماهەنگی و بە شێوەی زەوینی و ئاسمانی و بە سەختی بۆردوومانی پێگە و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش دەکەن و بۆردوومان هێشتا بەردەوامە."
(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: "لە سنووری شنگال و رەبیعە و زوممار و کەرکووک و ناوچەکانی دیکە ھێزی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە ئامادەباشی تەواودان و چاوەڕوانی فەرمان دەکەن بۆ هێرشبردن."
ئاماژەشی دا، ئەمڕۆ لە ناحیەی جەلەولا پێشمەرگەیەک بە قەنناس شەھید کراوە.
