مەزارگەی ئیمام شێخ ڕەزا لەلایەن داعش تەقێندرایەوە

 مەزارگەی ئیمام شێخ ڕەزا لەلایەن داعش تەقێندرایەوە
چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی باشیک، مەزارگەی (ئیمام ڕەزا) ھەشتەمین ئیمامی شیعەکانیان لە جیھاندا تەقاندەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەی خەزنە کە دەکەوێتە نێوان ناحیەی بەعشیقە و بەرتڵە، مەزارگەی (ئیمام شێخ ڕەزا) ھەشتەم ئیمامی شیعەکان لە جیھانیان تەقاندەوە."
Top