فەرماندەیی بارزان:ھەردوو سنوری مەخموور و گوێڕ لە کۆنترۆڵی پێشمەرگەدان و ناوچەکە ئارامە
بەرێوبەری ئیدارەی فەرماندەیی بارزان(عەقید ناجی سیامەند) بە kdp.infoی ڕاگەیاند: "ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای مەخموور و ناحیەی گوێڕ بە ورەیەکی بەرزەوە لە ئامادەباشیێکی تەواودانە، بە چەکی قورسەوە و لە ھەردوو لا لە پێشڕەویدایە و داعش تێک شکێندراون و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە."
(عەقید ناجی سیامەند) گوتیشی: "لەئێستادا ئەو ناوچانە لەژێرکۆنترۆڵدان و ھێزەکانی پێشمەرگە بە ورەیەکی بەرزەوە لە پێشڕەویدان."
