دووەم كاروانی چەكی قورس دەگاتە فڕۆكەخانەی هەولێر
بەپێی هەواڵێكی سایتی باسنیوز، سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ كاروانێكی دیكەی چەكی قورس لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كراون.
سەرچاوەكە وتوشێتی: "چەكەكان چەكی ئاست بەرز و پێشكەوتوون و ئەمریكین".
جێی باسە، لە چەند رۆژی رابردووش كاروانێكی دیكەی چەك لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان و رادەست بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كران.
