لە دووز تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو 4 برینداری لێكەوتەوە
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارۆچكەی دووز بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " لە گەڕەكی گینی شارۆچكەی دووز بۆمبێكی چێنراو لە مەیدانی ئاژەڵان لە نزیك ماڵێك تەقییەوە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە 4 هاووڵاتی برینداربوون كە 3 لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكانیان گەیەنرایە نەخۆشخانەی كەركووك".
گوتی: " سێ لە بریندارەكانی ئەو تەقینەوەیە لە نەتەوەی توركمانی شیعەن و لە یەك بنەماڵەن .
